دوێنێ لەیەکەم رۆژی جەژندا مەهاتیر محەمەد سەرۆک وەزیرانی وڵاتی مالیزیا، بە ئاڵای کوردستانەوە جەژنی کرد.
بژار عوسمان، خوێندكاری دكتۆرا له مالیزیا، كه خه‌ڵكی هه‌ولێره، له مزگه‌وتی بوتراجایا بوو، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نوێژی جه‌ژن ڕۆشته ئه‌و مزگه‌وته. بژار عوسمان، كه به‌جله كوردییهكانییهوه له‌و كاته‌دا له مزگه‌وته‌كه بوو، ئاڵایه‌كی كوردستانی به‌خشییه مه‌هاتیر محه‌مه‌د و ئه‌ویش تا ئه‌وكاته‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی به‌جێهێشت، ئاڵاكه‌ی له‌سه‌ر شانی دانا.
خوێندكاره كورده‌كه، بەمیدیا کوردیەکانی راگەیاندووە" كاتێك چووه‌ته پێشه‌وه بۆ جه‌ژنه پیرۆزه له سه‌رۆك وه‌زیران و به‌خشینی دیارییه‌كه‌ی، مه‌هاتیر محه‌مه‌د پرسیاری ئاڵاكه‌ی لێكردووه، ئه‌ویش پێیگوتووه "ئاڵای كوردستانه"، له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا سوپاسی كردووه و وه‌كو ڕێزێك ئاڵاكه‌ی خستووه‌ته سه‌ر شان و ملی خۆی و به ئاڵاكه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له میوانه‌كان كردووه".
مه‌هاتیر محه‌مه‌د (92 ساڵ)، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی مالیزیایه، كه پێشتر ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، ئهوكاتهیله ساڵی 1981 تا 2003 سه‌رۆك وه‌زیران بوو، دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان، جارێكی تر خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرده‌وه و متمانه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، هاوكات خاوه‌ن 16 كتێبیشه.
مالیزا دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لەنزیک هێڵی "ئیستوائی"یە، دانیشتوانەکەی ٣٠ ملیۆن هاوڵاتییە، بەیەکێک لە ١٧ وڵاتە فرە چەشنەکانی جیهان دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٦٣ سەربەخۆی لە بەریتانیا وەرگرت، لە کۆتایی سەدەی بیستدا بەهۆی جێکەوتەی سەر دەریا، هەنگاوی گەورەی ئابوری پێشەوە هاویشتووە.