ڤیدیۆ.. ورچێک بە شێوازی خۆی ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی روسیا
دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان هەڵبژاردەی روسیا و سعودیە کە روسیا بە ٥-٠ بردیەوە، روسیەکان دەستیان بەئاهەنگ گێڕان کرد، ورچێکیش لە ناو شەقامەکانی مۆسکدا بەشێوازی خۆی دەستی بە ئاهەنگێڕان کرد.
لە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی سپۆنتیکی رووسی بلآویکردۆتەوە، دوای یاریەکە لە ناو دوای ئۆتۆمبیلێکی سەر بەتاڵدا سێ کەس و ورچێکی تێدایەو، ورچەکە ئامێرێکی میوزیک دەژەنێت، لەو چوار کەسە یەکێکیان بە تەنیشت ورچەکەوە دانیشتووە کە راهێنەری ورچەکەیە.
چەند کەسێکیش لەسەر شەقامەکە وێنەی ورچەکە دەگرن، دوای ئۆتمبیلەکەش ئالآیەکی روسی و سعودی پێوەیە.
PM:03:41:16/06/2018