وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەهۆی كەمئاوی بڕیاریدا هەشت بەرهەمی كشتوكاڵی ئەمساڵ رێگە بەچاندنیان نەدرێت.
مەهدی زەمەد قەیسی، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند وەزارەتەكەی پلانی ئەم وەرزی هاوینەی پێشکەش بە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردووە بۆئەوەی پشتی پێببەسترێت، وەزارەتەکەش داوای لێبوردنی کردووە کە بەهۆی کەمی داهاتی ئاوی ئەمساڵەوە ناتوانرێت پلانەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاردراوە لە پلانی ئەم هاوینەدا رێگەنەدرێت بە چاندنی بەرهەمەکانی "برنج و گەنمەشامی و کونجی و لۆکە و توتن و ئەو بەرهەمانەی کە بۆ عەلەفی ئاژەڵ بەکاردێن لەگەڵ گۆڵەبەڕۆژە و لۆبیا کە پێویستی زۆریان بە ئاوە".