ئێران...لافاو لە چەند پارێزگایەک ڕوویدا

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری و مانگی سوری ئێرانی رایگەیاند، لافاو لە چەند پارێزگایەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لە دەست داوە.

شاهین فەتحی جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری و مانگی سوری ئێرانی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی میهر ڕاگەیاند "لە دوو ڕۆژی ڕابردوو چوار پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەردەبێل، گەیلان و زەنجان ڕووبەڕووی لافاو بوونەتەوە".

وتیشی "فریاگوزاری بۆ 12 شارو گوند لە 48 كاتژمێری ڕابردوو كراوەو 278 كەسیش یارمەتی بە پەلەیان پێگەیشتووە، چوار كەس گیانیان لە دەستداوە".



PM:10:19:17/06/2018