بەم چەند نیشانەیە بزانە ئاستی کۆڵسترۆڵ لەشتدا بەرزە


کۆلسترۆڵ زیانبەخش و باشیشی هەیە ئەگەر بێتو لە ئاستێکی ئاساییدا بێ، بەڵام ئەگەر هاتوو ئاستەکەی لەشدا بەرز بووە ئەوا مەترسی دەبێت لەسەر لەش و دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ، گرنگترین شت بۆڕێگرتن لەبەرزبوونەی کۆڵسترۆڵ، شێوازی خۆراک، وەرزش کردنە. بە چەند نیشانەدا بزانە ئاستەکەی لەشدا بەرز بووەتەوە:

ـئاوسان و شەل بوون: ئەگەر هاتوو ئاوسانو شەل بوون لەپێیەکاندا ڕوویدا ئەوەنیشانەی بەرزی کۆلسترۆڵە لەبەر ئەوەی ئەم چەوریە ڕێگری دەکات لەسوڕی خوێن ناهێڵێت ئۆکسجین و خوێن بەباشی بگاتە ماسۆلکەکان .

ـ بۆنی دەم: هەروەک دەزانن هەبوون بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لەنیشانە باوەکانی بەرزی کۆلسترۆڵ، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری دەمێنێتەوە لەجگەردا ئەمەش دەبێتە هۆی هەبوونی کێشەلەکرداری هەرسدا لەئەنجامدا دەبێتە هۆیووشک بوون و بۆنی ناخۆشی دەم.

ـ غازات: هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر چەوری لەش دەبێتە هۆی دروست بونی کێشە لەکرداری هەرسدا لەئەنجامدا دروست بوونی غازات.

ـ سەرئێشەو سەرگێژان: لەبەرئەوەی کۆلسترۆڵ دەبێتەهۆی ڕێگری کردن لەچونی خوێن و ئۆکسجین ئەمەش وادەکات بەلانسی لەش نەمێت و توشی سەرگێژا ن و سەرئێشەیەکی بەهێز ببی.

ـ بونی کێشەی بینین: هەبوونی کۆلسترۆڵی زۆر کێشە لەبینین دروست دەکات.

ـ قەبزی: هەروەها ئەم چەوریە بەرزە کێشە لە کرداری هەرسدا دروست دەکات بۆیە دەبێتە هۆ قەبزی.

ـ ئازاری سنگ: زۆر نەخۆشی هەن کەدەتوانرێت بەهۆی ئازاری سنگەوە دیاری بکرێت بەڵام گرنگترینیان ڕێژەی بەرزی کۆلسترۆڵە.

ـ بێتاقەتی وشەکەتی: هەبوونی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئاستی کۆلسترۆڵ لەبەرئەوەی ئۆکسجین بەباشی ناگات بەلەش.

ـ هەبوونی کێشەی پێست :کاتێک ئاستی کۆلسترۆڵ بەرزدەبێتەوە کێشە لەپێستدا دروست دەبێت وەک هەوکردن،دروستبونی خاڵی سور لەسەر پێست.

وە: هە ف

سەرچاوە: lifehackz



PM:02:55:18/06/2018