سەرچاوە هەواڵییەکانى سوریا بڵاویانکردووە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە پێشڕەوی و چووەتە ناوچەکانى سنوری شاری منبجەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ هاتنى ئۆتۆمبێلە و سەربازەکانی تورکیا فڕۆکە ئەمریکی و تورکییەکانیش بە شێوازێکى چڕ و بە نزمی لە ئاسمانى ناوچەکە دەفڕن.
هاتنی سوپای تورکیا بۆ منبج لە دواى ئەوە دێت لە ماوەى ڕابردوو ئەمریکا و تورکیا لەسەر نەخشەڕێگای منبج ڕێککەوتن و دواتریش وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنى نەخشەڕێگاى پەیوەست بە بەڕێوەبردنی منبج لە باکورى سوریا.
ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی پێکهێنانى هاوکاری سەربازییە لەگەڵ تورکیا لە منبج و لە ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوەیەکى دیکە بۆ تاوتوێکردنى نەخشە ڕێگاکە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى ئەنجام دەدەن.
هەروەها وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ئەوەشى حستووەتەڕوو، بەپێی نەخشە ڕێگاکە سەرەتا لەگەڵ تورکیا لە دەوروبەرى منبج گەڕان و پشکنینیان دەبێت و دواتریش لە ناوخۆى منبج گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن.
هـ،ڕ