لەبۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا 34چەكداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون

لە ئەنجامی بۆرمانێکیی فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا لە سەرسنوری نێوان سوریا- عێراق، دوو لیوای حەشدی شەعب كراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە 22 چەکدار کوژراون و 12ی دیکەش بریندار بوون.

لەبەیاننامەیەكدا حەشدی شەعبی بڵاویكردوەتەوە، كاتژمێر 11ی شەوی یەك شەممە 17ی حوزەیران، فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بۆردومانی دوو بنكەی لیواكانی 45 و 46ی هێزەكانیان لەسەرسنوری عێراق –سوریا كردوە.

هەروەها  ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا 22چەكداری هێزەكانیان كوژراون و 12ی تریان برینداربون.

لە بەشێکی دیەی بەیاننامەکەدا حەشدی شەعبی داوای لە ئەمریکا کردووە، کە ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو بۆردوومانەوە بدات، چونكە ئەمە بۆ چەندین جارە ئەم كارانە بەرامەبەریان دووبارە دەكرێنەوە.


PM:08:12:18/06/2018