وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ بە داعش رەتیدەکاتەوە، کە هێزە ئاسمانییەکانیان بۆردومانى ناوچه‌ى بوكهمالى سوریاى هاوسنورى عێراقى كردبێت.
لە بەیاننامەیەکدا رایان دیلۆن وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ بە داعش به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەدا،" وریاى هه‌واڵى هه‌ڵه‌بن، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هیچ گورزێكى له ناوچه‌ى بوكه‌مال نه‌وه‌شاندووه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە حەشدی شەعبیلە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11ی شەوی یەك شەممە 17ی حوزەیران، فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بۆردومانی دوو بنكەی لیواكانی 45 و 46ی هێزەكانیان لەسەرسنوری عێراق –سوریا كردوەو، لەئەنجامی ئەو بۆردومانەشدا 22چەكداری هێزەكانیان كوژراون و 12ی تریان برینداربون.
هاوکات حەشدی شەعبی داواشی لە ئەمریکا کردبو، کە ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو بۆردوومانەوە بدات، چونكە ئەمە بۆ چەندین جارە ئەم كارانە بەرامەبەریان دووبارە دەكرێنەوە.