وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، پێویستە هاوئاهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەو هێزانە دا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی حوزەیران ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئیدانەی بۆردوومانکردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات لەسەر سنووری سووریا و رایگەیاند  "پێویستە هاوئاهەنگی تەواو لەنێوان هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەو هێزانە هەبێت، کە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا شەڕی داعش دەکەن".

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە "پێویستە هەمووان پێکەوە رووبەڕووی داعش ببینەوە و داواشی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانكردووه‌ كه‌ پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌ ئامانجگرتنێكی ئه‌و چه‌كدارانه‌، پشتیوانیه‌كه‌ بۆ داعش و هاوكاریكردنیانه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان سه‌ر له‌ نوێ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانی وه‌ك سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ هاوكاری هێزه‌ هاوپه‌یمانییه‌كان له‌ناوبران.

رۆژی دووشەممە فەرماندەیی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە دوو مووشەک بارەگایەکی حەشدی شەعبیی لیواکانی 45 و 46 لەسەر هێڵی سنووری لەگەڵ سووریا بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا 22 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 12ی دیکە برینداربوون.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "بۆردوومانەکە بە قوڵایی 700 مەتر لەناو خاکی سووریا چەکدارەکانی کردووەتە ئامانج".

دوێنێ دووشەممەش کۆلۆنیێل شۆن رایان، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەڵامی حەشدی شەعبی دایەوەو رایگەیاند، "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هیچ هێرشێکی لەنزیک ئەلبوکەمال لە سووریا ئەنجامنەداوە".



AM:09:34:19/06/2018