شەڕڤان دەروێش رەتیدەکاتەوە سوپای توركیا چووبێتە ناو مەنبج

ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج رەتیدەکاتەوە کە سوپای توركیا چووبێتە ناو مەنبج و رایگەیاند، سوپای توركیا یەك هەنگاویش بە لای هێزەكانی ئێمەدا نەهاتوون.

ئاژانسی هاوار نیوز لە زاری شەڕڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج-ەوە رایگەیاند، "سوپای توركیا لەسەر هێڵی چەتەكانی قەڵغانی فورات دەجوڵێتەوە و هێزەكانی ئەمەریكاش لەسەر هێڵی هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج".

 جەختی لەوەشکردەوە، کە هێزەكانی توركیا نەچونەتە شاری مەنبج وتی،"سوپای تورکیا یەك هەنگاویش بە لای هێزەكانی ئێمەدا نەهاتوون، هێزەكانمان هێشتاش لە خاڵەكانی خۆیانن لە بەرانبەر قەڵغانی فورات".

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج  ئاماژەی بەوەشداوە، "سوپای توركیا هێزەكانی خۆی لە سنووری هێڵی قەڵغانی فورات دەجوڵێنێتەوە و لە هەمانكاتدا هێزەكانی ئەمەریكاش لە لای شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج دەجوڵێنەوە".


AM:09:47:19/06/2018