ئایا لابردنی موو بەلەیزەر زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت


زۆرێک لەمڕۆدا لەیزەر بەکار دەهێنن بۆلابردنی مووی زیادە یاخود لابردنی موی هەموو جەستەیان له هەردوو ڕەگەز، هەربۆیە کاتێک لەیزەر بەکاردێت دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڕەگی موو بەمەش مووەکان لاواز دەبن. هەندێک جار بەکارهێنانی لەیزەر ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت تا مووەکان بن بڕ دەبن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی 2013 ئەنجامدراوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە لەیزەر دەبێتەهۆی ڕەش بوونەوەی پێستـت.

هەروەها سوربونەوە و ڕووشانی پێست.

پزیشکان باسیان لەوەش کردووە کە ئەوکەسانەی لەیزەر بەکار دەهێنن پێویستە لەتیشکی بەهێزی خۆر خۆیان بەدوور بگرن لەبەرئەوەی پێستیان ناسک دەبێت و ڕەنگە توشی هەوکردن ببن.


وە: هە ف

سەرچاوە: medical news today



PM:12:57:19/06/2018