ڤیدیۆ:ژاپۆن کۆڵۆمبیای شۆک کرد


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، هەڵبژاردەی ژاپۆن کۆڵۆمبیای توشی شۆک کردو توانی بە ئاست و ئەنجام یاریەکەی ٢-١ لێبباتەوە.

کۆڵۆمبیا لە خولەکی ٣ی یاریەکەوە بە ١٠ یاریزانەوە یاری کردو کارلۆس سانچێزی بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەمەش رێگەی بۆ ژاپۆنیەکان خۆشکردو لە لێدانێکی سزادا کاگاوا توانی لە خولەکی ٦ گۆلی پیشکەوتن بکات.

هەرچەندە کۆنتێرۆ توانی ئەنجامەکە لە خولەکی ٣٩ بۆ کۆڵۆمبیا یەکسان بکاتەوە، بەڵام جارێکی تر ژاپۆن لە رێگەی یاریزان" ئۆساکۆ لە خولەکی ٧٣ گۆڵی دووەم تۆمار بکات و یەکەم سێ خاڵ لە گروپی هەشتەمی مۆندیال بەدەست بێنێت.





PM:05:05:19/06/2018