له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌نێوان كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وته‌بێژی لیستی نه‌سڕیش ووردەکاری کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.
حسێن عادلی، وته‌بێژی لیستی نه‌سڕ به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌نێوان كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بانگه‌وازه‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كرد بۆ كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتووی عیراق و چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی داهاتوو.
ناوبراو ئاشكرایكرد، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه، كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به سه‌رپه‌رشتی عه‌بادی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بانگهێشتنامه ته‌نها ئاراسته‌ی 10 كوتله‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار ده‌كرێت.