سەرەتای زستانی ئوسترالیا ئەمساڵ زوو هات و لە
شارێکی ئەو ولآتە بەفرێکی زۆر باریووەو پلەی گەرمای ٣،٧ کەوتۆتە ژێر سفرەوە.
زستانی ئۆسترالیا لە سەرەتای مانگی
حوزەیرانەوە دەست پیدەکات و تا کۆتایی ئاب، بەلآم ئەمساڵ زوو زستان لەو ولآتە
هاتووەو پلەی گەرمای شاری " ملبورن " بەفرێکی زۆر باریووەو پلەی گەرمای
دابەزیووە بۆ ٣،٧ پلەو ئێستا ئەو شارە ساردترین شاری جیهانە لەم کاتەدا.
ئەو کەشوهەوایە وەک لە باکورەکەی ساردە باشوورەکەشی بەستوویەتی و
ساردترین رۆژەکانی بەسەر دەبات.
کەشناسی ئەو ولآتە ئاگاداری هاولآتیان دەکاتەوە کە پلەی گەرما و
بەستەڵەک ناوچەکانی هانتەر و کەنارەکانی ناوەڕاست و سدنی دەگێتەوە.
سروشتی ئۆسترالیا کاتێک کە ولآتان لەوەرزی هاویندا دەژین، لەوێ زستان دەستپیدەکات.