لە کاتێکدا دوێنێ سەرکردەی دیاری پەکەکە موراد قەرەیڵان رایگەیاند" ئەگەر ئۆردو‌غان شەرەفی هەیە با بێتە قەندیل، ئەمڕۆ ئۆردو‌غان وتی" قەندی دەروخێنین.
پێدەچێت ئاکەپە بەسەرۆکایەتی ئۆردو‌غان لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی دەنگدان کە ٢٤ ی حوزەیرانە لێدوان و هێرشەکانیشی بۆ سەر قەندیل و برادۆست و ناوچەکانی تری هەرێم توندتربکات، لەدوا لێدوانی‌دا دەڵێت " قەندیل دەروخێنین".
ئاژانسی ئاندۆڵ بڵاویکردەوە، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، "له هێرشێكی نوێ‌دا ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌مان له كاتی كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج". وتیشی: "له قه‌ندیل 10 خاڵی گرنگمان بۆردومان كردووه".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا، كه له شاری (ئورفا) بۆ لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی رێكخرابوو، وتارێكی ئاراسته كرد.
له‌و وتاره‌دا ئه‌ردۆغان وتی: ""له قه‌ندیل 10 خاڵی گرنگمان كردووه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنێكی تازه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی سه‌ركرده‌ی قه‌ندیلمان له میانی كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج".
وتیشی: "رۆژانی له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌ی ته‌نیشت ئورفا نزیكه. ره‌نگه كه‌سانێك هیوایان به كه‌سانێكی دیكه بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مێكه له‌و رێگه‌یه‌مانداوه. ئێمه ده‌زانین كه چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بوونمانه له مه‌یدانه‌كه‌دا. له‌به‌رئه‌وه به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین كه به‌هێزی خۆمان ئاسایش و ئارامی له‌ودیو سنوور به‌رقه‌رار بكه‌ین. نۆرەی ئەو شوێنانەش دێت کە لە نزیک ئورفاوەن. بە پشتیوانی خوا و دواتر گەلەکەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ناوچانەش لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە و رادەستی خاوەنە راستەقینەکانیان کە عەرەب، کورد و تورکمانەکانن دەکەینەوە".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، توركیا خه‌ریكی كاری نوێیه له سووریا و وتی: "لە ئێستادا زانکۆی حەڕان، وەقفی مەعاریفی تورکیا و دامەزراوەی خوێندنی باڵا پێکەوە لە ئەلباب (باکووری سووریا) کۆلێژی زانستە پراكتیکییەکان دەکەنەوە".
له وتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان هێرشیكرده سه‌ر پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (هه‌ده‌په) و وتی: "ئەو پارتەی کە یاریی دەستی رێکخراوی جوداخوازە، پێشتر فەرمانەکانی لە قەندیل وەردەگرت، ئێستا ئەوێش بەسەریاندا دەڕووخێنین. دەستمان بە دابەزین بۆ ئەوێ کردووە. با بزانین رێنماییان لەسەر کام شاخەوە بۆ دێت؟".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌و كه‌سانه كرد كه ده‌نێردرێن بۆ ئه‌نقه‌ره به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌وه و وتی: "له پشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت په‌رله‌مانتار كه ناردوویانن بۆ ئه‌نقه‌ره چی ده‌رده‌چێت، ئالوده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌رده‌چێت، هه‌موو جۆره سێبه‌رێك هه‌یه تا قاچاخچێتی چه‌ك. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێناویانن وایه سه‌رۆك شاره‌وانین جگه له‌وه شاره‌كانیان پڕكرد له پیسی و خۆڵوخاشاك هیچ شتێكی دیكه‌یان نه‌كرد. خوا كردی قه‌یوومی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانمان هاتن و شاره‌كانمان خزمه‌تیان پێگه‌یشت".
دوێنێ موراد قەرەیڵان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تیڤی وتی "ئەوان وادەزانن بۆ هەر کوێ بیانەوێت دەتوانن بڕۆن، بەڵام ئەوە راست نییە و ناتوانن، چونکە ئێمە دەولەتی تورک بە باشی دەناسین. ئەوەش دەزانین کە لە رووی سەربازی و رووەکانی ترەوە هێزیان لە ئاستێکدایە. ئێستا پڕوپاگەندە دەکەن و دەڵێن، دەڕۆین بۆ قەندیل، باشە ئەگەر ئەوان بچن بۆ قەندیل دەزانن رووبەڕووی چی دەبنەوە؟ هاتن بۆ قەندیل ئاسان نییە".
قەرەیلان ئەوەشی خستەڕوو "دەوڵەتی تورک بە تەنها خۆی بە ئێمە ناوێرێت. ئەزموونی ٣٥ ساڵ ئەوەی سەلماندووە. دەیانەوێت بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان ئەنجامێک بەدەست بهێنن، بۆیە ناچارن هەندێک کەس و لایەن لە خۆیان کۆبکەنەوە. بۆ ئەوەش دەیانەوێت هەندێک کورد لە خۆ بگرن. بۆ نمونە، لە عەفرین چەتە عەرەبەکانیان لەخۆ گرت، چونکا سوپای تورکیا هێزێکی جێگرەوەی لەگەڵ نەبێت ناتوانێت شەڕ بکات".
موراد قەرەیلان لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی "یانی ئەگەر هێزەکانی باشووری کوردستان هاوکارییان نەکەن، ئەوا سوپای تورکیا ناتوانێت هیچ بکات. ئەگەر هاوکارییان بکەن – ئەوەی کە ئێمە نامانەوێت رووبدات – پێشتریش و لە کاتی خۆیدا هاوکارییان کردبوون، بەڵام دیسانەوە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوە بڵێم، هێرشکردنە سەر قەندیل رێگا بۆ شەڕێکی گەورە خۆش دەکات و ئەو شەڕەش شەڕێکی ئاسان نابێت".
موراد قەرەیلان ئەوەشی وت "بە بەردەوامی دەڵێن، ئێمە دەڕۆین بۆ قەندیل، بەڵام هاتن بۆ قەندیل یان شەنگال ئاسان نییە. پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن دەکەن. هەوڵ دەدەن وا خۆیان نیشان بدەن، کە بەهێزن. ئەردۆغان درۆی گەورە دەکات و دەڵێت 'من لە دژی پەکەکە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەم و کۆتایی بە پەکەکە دەهێنم و کۆتایی بە هەڕەشەکانی سەر تورکیا دەهێنم' ئەگەر ئێو دێن بۆ قەندیل فەرموو بێن، بەڵام درۆ دەکەن و ناتوانن. ئەگەر نەیەن ئەوا بێشەرەفن. ئەگەر ئەردۆغان شەرەفی هەیە ئەوا دێت بۆ قەندیل. پڕوپاگەندەی زۆرە دەکەن لەبارەی هاتنیان بۆ قەندیل، بەڵام من دووبارەی دەکەمەوە، ئەوەی نەیەت بێشەرەفە. باشە وا دەزانن هاتن بۆ قەندیل ئەوەندە ئاسانە؟ ئەوەیان کردووە بەبابەتی پڕوپاگەندە بۆ خۆیان".