ئەلیسا بۆ یەکەمین جار لە سعودییە کۆنسێرتێک ئەنجام دەدات

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی "ئەلیسا" بۆ یەکەمینجار کۆنسێرتێکی هونەری لە ڕیازی پایتەختی سعودیە ئەنجامداو دڵخۆشی خۆشی بۆ ئەو کارەی دەربڕی.

لە بارەی ئەنجامدانی ئاهەنگەکەیەوە، لە تویتێکدا ئەلیسا نوسیویەتی،"کۆسێرتێکی پڕ لە جوانی، هەواداری جوان، ساتێکی پڕ لە جوانی، ئەمەش لە ئاهەنگەکەم بوو لە سعودییە، سوپاس بۆ هەمووان و بەمنزیکانە دەتانبینمەوە".

ئەلیسا کۆنسێرتەکەی لە ناوەندی ڕۆشنبیری "پاشا فەهد" لە ڕیازی پایتەختی سعودییە ئەنجامدا و، یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو وەردە جەزائیری وتەوە، کە هەوادارانی بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد. 




PM:11:11:20/06/2018