دادگای فیدڕلی پشتگیری هەمواری سێیەمى یاساى هەڵبژاردنەکان دەکات

دادگاى فیدراڵى پشتگیرى خۆى بۆ هەموارى سێیەمى یاساى هەڵبژاردنەکان دەربڕی و داواکاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان و هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.

بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق كه‌ باڵاترین ناوه‌ندی بڕیاره‌ له‌ عیراق ده‌ستیپێكرد.

دادگای فیدراڵی عیراق له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا رایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ی 6ی حوزه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستووری بووه‌.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەرانە.

دادگاى فیدراڵى عێراق ئەمڕۆ تانەکان لەسەر هەموارى سێیەمى یاساى هەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکات.



AM:10:44:21/06/2018