دژی زۆربوونی ته‌قینه‌وه و ڕووداوه توندوتیژیییەکان مانگرتنی گشتی لە خانەقین ڕاگەیەندرا و تەواوی دوکات و بازاڕەکان داخران.
پەیامنێری "سپی میدیا" ڕایگەیاند، دانیشتووانی خانەقین وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر بێباكی به‌رپرسانی شارەکەیان له ئاست خراپی دۆخی ئه‌منیدا ته‌واوی دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست و مانگرتنی گشتی ده‌ستپێکرد و هوڵاتیان دەڵێن له‌م شاره‌دا هیچ كه‌سێک هه‌ست به ئارامی ناكات.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەلام عەبدوڵا، چالاكوانی دیاری خانەقین بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بڕیارمانداوە ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتوانی خانەقین دوكان و بازاڕ نەكەنەوە و جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان كەسیان نەچنە سەركار، دژی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانی تیرۆرەی دەرهەق بە خەڵكی ناوچەكە ئەنجام دەدرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چوار بۆمبی چێنراو له خانه‌قیندا ته‌قێنراونه‌ته‌وه و زۆربوونی ته‌قینه‌وه و ڕووداوه توندوتیژیییەکان ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌ناو دانیشتووانی خانه‌قیندا دروستکردووە.
خراپی بارودۆخی ئه‌منی خانه‌قین هه‌ر هاووڵاتیانی كوردى تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی خانه‌قین ترسیان له‌و بارودۆخه ئه‌منییه هه‌یه كه باڵی به‌سه‌ر شارەکەدا كێشاوه.
ئاسایشی خانه‌قین له ئه‌ستۆی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقدایه، هه‌شت هێزی جیاوازی حه‌شدی شه‌عبیش لەو شارەدا بوونیان هەیە، ئاسایشی گه‌رمیانیش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدراڵی ئاسایشی سنورەکەیان له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام ڕووداوه‌كان تا دێت زیاتر ده‌بن.