ڤیدیۆ؛ لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا هاوڵاتیەک وەسفی جوانی خانمە بێژەرێکی NRT دەکات

تەڤگەر شێرکۆ، پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە پرۆگرامێکی راستەوخۆدا دەکەوێتە بەر پیاهەڵدانی هاوڵاتییەک، کە پێی دەڵێت، هەموو وڵاتان، "بەقوربانی ئەو دەمە نوقڵەت بن".

لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی کەناڵی ئێن ئاڕ تی-دا کە خانمە پێشکەشکاری کورد "تەڤگەر شێرکۆ"، پێشکەشی دەکات، هاوڵاتییەک  بە ناوی سەنگەر پەیوەندی بە بەرنەمەکەوە دەکات و دور لە تەوەی بەرنامەکە دەدوێت و بە تەڤگەر دەڵێت، "بەڕێزەکەم، بە ئێرانتەوە، بە سوریاتەوە، بە عێراقتەوە، بە سەری رەشتەوە، بە قەڵاچوالانتەوە، بە هەرهەمویانەوە بەقوربانی ئەو دەم نوقڵەی تۆ بن".

لە وەڵامدا پێشکەشکارەکەی ئێن ئاڕتیی بەو قسانە پێکەنین دایدەگرێت و دەڵێت،" کاک سەنگەر ببورە ئەگەر بکرێت لەسەر تەوەرەکەمان بدوێیت، بەڵام دواتر پەیوەندییەکەی لەلایەن کۆنترۆڵی بەرنامەکەوە دادەخرێت،

تەڤگەر شێرکۆ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە گەڕەکی کانێسکان، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، یەکەمین وێستگەی کاری ڕاگەیاندنی کەناڵی NRT بووە.






PM:02:28:21/06/2018