هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پەرلەمانتارێکی کوردی سویدیان دەستگیر کرد

جەبار ئەمین ئەندامی پەرلەمانی وڵاتی سوید لەكاتی گەشتكردنی بۆ وڵاتی توركیا و لەفڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ دەستبەسەر كرا. 

میدیاكانی وڵاتی سوید بلاویان کردەوە، جەبار ئەمین كە بەرەچەڵەك كوردە و ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە لەكاتی گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ لەلایەن لێپرسراوان ئەمنی فڕۆكەخانەكەوە دەستبەسەركراوە و پاسپۆرتەكەشیان لێ سەندووە. 

میدیاكانی سوید ئاماژە بەوە دەكەن " لەكاتی دەستبەسەركردنی جەبار ئەمیندا هێزە ئەمنییەكان وتوویانە فەرمانی دەستبەسەركردنت لەسەرەوە دراوە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی ئەو دەزگا و شوێنە ئاشكرا بكەن كە بڕیاری دەستبەسەركردنەكەی بۆ جەبار ئەمین دەركردووە". 

جەبار ئەمین ئەندامی پەرلەمانی سویدە لەسەر پارتی سەوزی ئەو وڵاتە و وەك چاودێری هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە.
لەمانگی ئایاریشدا سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەکرد.

جەبار ئەمین خەڵکی شاری سلێمانییەو ساڵانێکی زۆرە لە سوید دەژی و دوو خوولە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە.



PM:09:45:21/06/2018