ڤیدیۆ:ئەرجەنتین بە قورسی دۆرا


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ روسیا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توشی دۆڕانێکی قورس هات و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە هەلبژاردەی کرواتیا دۆڕا.

یاریەکە لە گروپی چوارەمی مۆندیالی ٢٠١٨ بوو، تێیدا ئەرجەنتین خراپترین ئاستی خۆی پێشکەش کردو سێ گۆڵی لە لایەن هەریەکە لە ریبیک و مۆدریچ و راکیتچەوە لێکراو توشی یەکەم دۆران هات لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

بەم شکستە ئەرجەنتین تەنها ١ خاڵی هەیەو کرواتیاش بە ٦ خاڵ گەیشتە قۆناغی داهاتوو.





PM:11:23:21/06/2018