هەولێر....هاتوچۆ ڕوونکردنەوە لەسەر وێنەیەک دەدات

هاتوچۆی هەولێر روونكردنەوەی لەسەر وێنەیەك داوەو داوا دەكات هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان شوێنێكی گونجاو بدۆزنەوە.

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی وێنەیەك، كە هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوەو تێیدا دەردەكەوێت دوو كرێكار لەسەر لێواری شەقامێكی سەرەكی لەژێر سێبەری دارێك دانیشتوون.

هاتوچۆی هەولێر داوای كردووە، كرێكاران و هاوڵاتیان دەبێت جێگەی گونجاو بدۆزنەوە بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان حەسانەوەیان، نەوەكو ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.



PM:12:14:22/06/2018