لەسەر ڕێگای دوکان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
سەردار مەحمود بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ڕووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلەکەش لە جۆری کیا بووە، دوای ئەوەی وەرگەڕاوە ئاگری گرتووە و سوتاوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراون .
وتیشی، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی زۆری سوتانەكەیانەوە تا ئێستا ناسنامەیان ئاشكرا نەبووە .
دوێنێش لەسەر ڕێگای هەولێر- کۆیە ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت و سوتا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.