لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاو لە گروپی پێنجەم،
هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕان توشی هەڵبژاردەی کۆستاریکا
بکات و یەکەم بردنەوەو یەکەم سێ خاڵ بەدەست بێنێت.
هەردو گۆڵەکەش کۆتینهۆ و نەیمار لە خولەکەکانی
٩١ و ٩٧ تۆماریان کرد.
بەم بردنەوەیە بەرازیل بە ٤ خاڵ یەکەمی
گروپی پێنجەمی گرتووە.
دوای یاریەکە فیفا کۆتینهۆی وەکوو باشترین
یاریزان دیاریکرد.