ڤیدیۆ:نەیجیریا شکستی بە ئایسلەندا هێناو خزمەتی ئەرجەنتینی کرد


لە یاریەکانی گروپی چوارەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی نەیجیریا توانی بە دوو گۆلی بێ وەڵام شکست بە هەڵبژاردەی ئایسلەندا بێنێت و خزمەتێکی باشی خۆی و ئەرجەنتین بکات.

نەیجیریا توانی بە دوو گۆڵی یاریزانی بە توانای هەڵبژاردەکە ، ئەحمەد موسا یاریەکە بباتەوە، کە هەردوو گۆڵەکەی لە گێمی دووەم تۆماری کرد.

نەیجیریا ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٣ خاڵ و لە یاری داهاتوو رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە،ئەگەر لە ئەرجەنتین بباتەوە دەگاتە قۆناغی شانزە، بەڵام ئەگەر ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامێکی شکست بە نەیجیریا بێنێت بەرەسمی دەگاتە قۆناغی داهاتوو.





PM:08:08:22/06/2018