پەرلەمانی عێراق تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی نائاسایی ئەمڕۆیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری چوارەمی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان کرد کە دەیەوێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە.

بەپێی هەمواری یاساکەی پەرلەمانی عێراق، کارەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبێت تا پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند" درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هیچ ئەرکێکی دارایی ناختە سەر خەزێنەی گشتی".
دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەمی هەموای چوارەمی یاساکەش، دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو هەڵگیرا.



PM:08:20:22/06/2018