دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند" هەفتەی یەکەمی مانگی تەموز دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار " نیسانی " مووچەخۆرانی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند " لەهەفتەی یەکەمی مانگی تەموزدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان و، یەکەم وەزارەت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گۆڕانکاری لە لیستی مووچەدا ناکرێت، تەنها وەزارەتی پێشمەرگە پێش دەخرێت.

وەزارەتی دارایی چاوەروانی ناردنی بڕە پارەی مووچەیە کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە دابیندەکرێت.

هاوکای هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕێ ٣١٧ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات و ، لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا لێکدەدرێت و مووچە دابەشدەکرێت.




PM:08:35:22/06/2018