وێنە.. ژاکان حەمەخان جیاواز دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژی لاو ژاکان حەمە خانمە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بلآوکردەوە کە بەتەواوی بە ساتیڵێکی نوێ و جیاوازەوە دەرکەوتووە.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام کچی هونەرمەندی ناسراو، حەمە عەلی خان، کەناوی ژاکانەو ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەکاری هونەری گۆرانی بێژی کردووە، چەند وێنەیەکی بەجلی کوردیەوە بلآوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 

ژاکان کە کچی هونەرمەندی ناسراو حەمە عەلی خانە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".

ژاكان له‌ دایكبووی ساڵی 1992 شاری سلێمانییه‌، كچی هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان، حه‌مه‌ عه‌لی خان و شلێر كۆییە.

 



PM:09:04:22/06/2018