باوکێک بەناوی " زیاد " و کورێک بە ناوی " ئاسۆ 'وە لە هەولێر پێکەوە کوژران.
ئەمڕۆ هەینی 22ی حوزەیران، دوو کەس کە دانیشتووی شاری کۆیە بوون ماوەیەکە گەڕابوونەوە هەولێر، لەناو نەمامگاکەیاندا کوژران.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " رووداوەکە له نه‌مامگه‌كانی نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاكار بووەو سەرەتا باوكه‌كه كوژراوه، كوڕه‌كه‌ش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە".
وەک سەرەتای کێشە دەردەکەوێت، ئاماژە بۆ هۆکاری عەشائیری دەکرێت لەم رووداوەدا.
دوێنێ پێنج شەممە ٢١ی حوزەیرانیش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌سنه‌زان ته‌قه له هاووڵاتییه‌ك كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، تاكو ئێسته‌یش تاوانباران ده‌ستگیر نه‌كراون.