رەغدە سەدام حسێن: عێزەت دووری نەمردووە

رەغدەی کچی سەدام حسێن ی سەرۆکی پێشووی عێراق، مردنی عێزەت دووری ئەمینداری حیزبی بەعسی بەدرۆخستەوە کە ئاژانسێکی رووسی بڵاویکردۆتەوە.

رەغدەی کچی سەدام حسێن لە بەیانێکدا مردنی عێزەت دووری ئەمینداری گشتی حیزبی بەعسی بەدرۆخستەوە، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ناوهێنانی ئەویش کە هەمیشە دەیانەوێت ناوی بهێنن لەم جۆرە رووداوانەدا، ئەسڵی نییەو ئەو لێدوانی لەو شێوەیەی نەداوە.
رەغدە هەموو ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە کە بەناوی ئەو و پارێزەکەیەوە کە کۆتایی بە " تەوکیلەکەی " هاتووە، هەواڵ بڵاوبکرێتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆدەخاتەوە کە وێنەو لێدوانی خۆی تیا نەبێت.

میدیایەکی عێراقی کە بەزمانی ئینگلیزی دەردەچێت بەناوی رەغدە سەدامەوە هەواڵی مردنی عێزەت دووری بڵاوکردۆتەوە.
لەو میدیایەدا هاتووە کە عێزەت دووری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تونس بەهۆی نەخۆشی خوێنەوە مردووە، بەبێ ئەوەی جۆری نەخۆشیەکە ئاشکرا بکات.

عێزەت دووری لە ٨ ی نیساندا وتەیەکی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حیزبی بەعسەوە بڵاوکردەوە.

دوری کەسی دووەمی بەعس بوو لەسەردەمی حکومی حیزبی بەعس و جێگری سەدام بووە لە "ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی حیزبی بەعس" 
 



PM:11:25:22/06/2018