كەجەكە چالاكییەكانی لەدژی سوپای توركیا رادەگرێت

 بەهۆی هەڵبژاردنەکانی سبەینێ توركیا، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، لە كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەوە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر هەموو جۆرە چالاكییەکی سەربازیی ڕادەگرێت.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نەپەگە کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوەم تیایدا یەوە خراوەتەڕوو، کە لەسەر بریاری كۆنسەی بەڕێوبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە، هەموو چالاكییە سەربازییەكان بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر ڕادەگررێت.

لە ڕاگەیەندراودا هاتووە پێشتر سەلمێندراوە كە پرسەكانی توركیا و گەلی كورد لەڕێگای فشار و توندوتیژییەوە چارەسەرناكرێن، ڕێبەر ئاپۆ بە ساڵان هەوڵیدا كە ئەو پرسە لە ڕێگای ئاشتیی و دیموكراسییەوە چارەسەربكات، بەڵام ئەردۆغان هەموو رێگاكان بۆ دیالۆگی داخستووە و لە ٢٤ی تەموزی ٢٠١٥-ەوە شەڕی لە دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان دەستپێكردووە.

 ئەوەش هاتووە، هاوپەیمانێتی ئاكەپە و مەهەپە ماوەی سێ ساڵە لەو شەڕەی لەدژی گەلی كورد دەستیپێكردووە هیچی دەست نەكەوتووە، تێكۆشانی ئازادی لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا لە شوێنی خۆیدا ماوەتەوە، ئەردۆغان بەهۆی ئەوەی توانای بەرێووەبردنی وڵاتی نەمابوو بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی دا، ئاشكرایە كە گەلی تێكۆشەری كوردستان و توركیا وەڵامێكی بەهێزدەدەنەوە فاشیزم، ئەوەش ئاشكرایە كە ئەردۆغان هەموو فرتوفێڵێك بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكەدا بەكاردەهێنێت.

 لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکدا ئەوەش خراوەتەڕوو، گەریلاكانمان لەسەر بڕیاری كۆنسەی بەڕێوبەریی كەجەكە لە كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر چالاكییەكانیان ڕادەگرن، بەو مەبەستەی ڕێگەی هەموو بەهانەیەكی ئاكەپە بۆ ساخەتەكاری و چەواشەكاری بگرن، گەریلاكانمان لە ماوەی دیاریكراودا، لە شوێنە مەدەنییەكاندا كە هاوڵاتییان دەنگی تێدا دەدەن دەرناكەون و ئامادەنابن.



PM:05:28:23/06/2018