فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە ناوچەی نێروەرێکانی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ش هاوڵاتى مەدەنی بوونە قوربانی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى حوزه‌یران، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچه‌یه‌كیان لە دەڤەری نێروە و رێکان لە سنوری ناحیەی شێلادزێ-ى سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانكردوە، لە ئەنجامدا حەوت کەس کە خەڵکی شێلادزێن و بۆ پەیداکردنی بژێویی ژیانیان رویان کردبووە گوندی بێزەلێ لە دەڤەری نێروەورێکان، کەوتونەتە بەر بۆردومانی فڕۆكه‌كانى توركیا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى خه‌ڵكى شیلادزێن گیانیان له‌ده‌ستداوه و سیانى تریش برینداربوون.