کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنی عێراق کە ١٨ دادوەرە کۆبووەو چەند بڕیارێکی گرنگی دەربارەی چۆنێتی جیاکردنەوەی دەنگدانەکان و لێكۆڵینەوە لە سووتانی کۆگاکانی رەسافە دا.

ئەنجومەنی نوێی كۆمسیاران كە لە ژمارەیەك دادوەر پێكهاتووە ئەمڕۆ ٢٣ ی حوزەیران كۆبووەو بڕیاری دا سەرۆکی کۆمسیۆنە نوێکان لە پارێزگاکان سەردانی كۆگاكانی هەڵگرتن و پاراستنی سندووقەكانی دەنگدان بكەن و، لە سندووقەكان و ئامێرەكانی وردبینیی ئەلیكترۆنی و كەرەستەكانی تر بكۆڵنەوە. هەروەك شوێنی تایبەت تەرخانبكەن بۆ جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەكان و ئاسایشی ئەو شوێنانە مسۆگەر بكەن.


هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لێكۆڵینەوە بكرێت لەرووداوەكەی ئاگرگرتنی كۆگاكانی كۆمسیۆن لە بەغدا، كە بووە هۆی سووتانی بەشێك لە سندوقەكانی دەنگدان، بەگوێرەی بڕیارەكە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو فەرمانبەر و كەسانەدا دەكرێت كە لەكاتی ئاگركەوتنەوەكەدا لەوێبوون، ئەنجومەنەکە بڕیاریشیدا، بە دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست.

هەر ئەمڕۆ لێپراسراوی هەموو کۆمسیۆنی پارێزگاکان کە ژمارەیان ١٨ بەرپرسە نێردرانەوە ماڵەوە.



PM:07:57:23/06/2018