دوای ئەوەی ماوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکییەکی ئەوتۆی نەمابوو، ئەمڕۆ جارێکی تر بە وێنەیەکی جیاوازو پۆستێک فانەکانی بەرسەردەکاتەوە.
یارجان لە نوێترین پۆستیدا نووسیوویەتی " ڕوام وایە ترسناکترین شت لە جیھاندا کە ئێمە قەد فێر نابین لێی نازانین نیەتی ڕاستەقینەی کەسەکان بەرامبەر ئێمە چییە".
یارجان پێش هەفتەیەک لە دوا پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی " هاوڕێیان ئاگادارتان ئەکەینەوە لاپەڕەی تودەی ئینتەرڤیوو لە لایەن باندێکەوە ماوەی هەفتەیەکە هاک کراوە و ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە نییە و وا نیشان ئەدەن هەمان کەس بەڕێوەی ئەبات، بەڵام وا نییە و ئاگاداربن لە هەموو پۆست و مەسجێک".
شنیار ئەحمەد تەمەن 21 ساڵ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نزاناوەی پێ بەخشراوە.