بێژەرەی دیارەکەی NRT وێنەی هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

شوان عادل بێژەری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی، لە یادی بەیەکگەیشتنی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا کە ئێستا هاوسەرەیەتی پۆستێک و وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە.

شوان عادل کە جگەلەوەی بێژەری هەواڵ و سیاسەتی کەناڵی ئێن ئارتی کوردی بوو، هاوکات بە حوکمی عەرەبی زانیەکەی بێژەری کەناڵی ئێن ئارتی عەرەبیش بوو، تا داخستنی.

ئەو بێژەرە لە یادی پێکەگەیشتنەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی " ئەمرۆ رۆژی بەیەکگەیشتنمانە، ھێشووەکەم پێت ئەڵیم بۆ ھەمیشە خۆشمئەویی".

لە پۆستێکی پێشوویدا عادل ئەو باس لە پەیوەندی خۆشەویستی دەکرد "خۆشبەختم ئەو کەسەی کە خۆشم ویست ئێستا هاوسەرمە و سێ ساڵ خۆشم ویست و ئەوەش ڕێگەیەک بوو بۆ هاوسەرگیریکردنمان، سوپاسی هونەری شانۆ دەکەم کە بەمنی ناساند، لە یەکەم ساتەوە خۆشم ویست، ئێستا منداڵێکمان هەیە کە ناوی هەورێیە و تەمەنی دوو ساڵ و دوو مانگە و لە یەکەم ساتی لە دایکبوونیدا پێم وت: هیوادارم ئەوەی ئێمەی نەوەی جەنگ بینیمان تۆ نەیبینیت".

ئەو بێژەرە ئەگەرچی لە زانکۆ ڕاگەیاندنی تەواوکردووە، بەڵام میوزیکی خوێندووە ئەو وەک خۆی باسی دەکات حەوت گۆرانی هەیە، هەرچەندە لەبەر کارەکەی کە پێشکەشکارییە ناتوانێت بڵاوی بکاتەوە، بەڵام باس لەوە دەکات کە ڕەنگە بەم نزیکانە دانەیەکیان بڵاوبکاتەوە کە لەسەر کاریگەری جەنگە لەسەر مرۆڤ، ئەو گۆرانییەی لەم چاوپێکەوتنەشدا دەیڵێت شیعر و ئاوازی خۆیەتی.



PM:08:51:23/06/2018