نوسەری دیاری کورد د. مەریوان قانع بە خانمە گۆرانیبێژی لاو حەدیس سادق ئەیوبی دەڵێت " خانمی ئەیوبی تکایە بەردەوامبە".
لە پۆستێکی کورت بەناونیشانی " گۆرانییەک پڕ لە ھێمنیی و جوانیی.."، د. مەریوان وریا قانع لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " تێکستێکی سادە و حیکایەتئامێزی بارگاویکراو بە ڕووداوی بچووک و وێنەی جوان
دەنگێکی گەرم و ساف و پڕ ئیحساس کە تا گۆرانییەکە زیاتر تێپەڕێت خۆشتر دەبێت، جوڵە و نمایشکردنێکی بێ موبالەغە و سەرنجڕاکێش، بەسەریەکەوە گۆرانیەکی جوان و کامڵ ".
هەر لەو پۆستەدا نوسەر دەڵێت " ھەندێک کەس بە تاقە گۆرانییەک دەبن بە گۆرانیبێژ و بەھرەیەکی گەورە و مژدەبەخش نیاشانئەدەن.. وەک چۆن ھەندێک نووسەر بە نووسینی یەک کتێب و ھەندێک پەیکەرتاش بەدروستکردنی یەک پەیکەر، دەبن بە نووسەر و پەیکەرتاش.. پێدەچێت ئەم خانمە لە جنسی ئەو جۆرە کەسانە بێت".
لە کۆتاییدا بۆی نووسیووە" لە دڵەوە ھیوادارم بەردەوام بێت و نەوەستێت.. خانمی ئەیوبی تکایە بەردەوامبە".