کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنی عێراق کە لە ١٨ دادوەر پێکهاتوون بڕیاریان دا" بەرپرسی نووسینگەکان بۆ مانگێک نێردرانەوە ماڵەوەو، نابێت ئۆتۆمبیلی کۆمسیۆنیش بەکاربهێنن.
به‌پێی فه‌رمانێكی كارگێڕیی، كه ئه‌مڕۆ 23/ 6/ 2018 له فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ژماره (3946) ده‌رچووه، و به‌پشت به‌ستن به ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، بڕیاری داوه:
سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م پارێزگاكان مۆڵه‌تی ئاسایی بۆ ماوه‌ی مانگێك وه‌ربگرن، كه له ڕێكه‌وتی ده‌ستبه‌كاربوونی دادوه‌ری ڕاسپێردراوه‌وه، ده‌ست پێده‌كات.
هه‌ر به‌پێی فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه، ڕێگه نادرێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمسیۆن به‌كار بهێنن به‌هه‌ر هۆكارێك بووبێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ستۆپاكیی بۆ سه‌رجه‌میان بكرێت، ته‌نها باج و ئه‌و چه‌كانه‌ی له ئه‌ستۆیاندایه، لێیان وه‌رناگیرێته‌وه.
پێشتر، په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌كی ده‌ركرد و تێیدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌پۆسته‌كانیان لادا و له‌بری ئه‌وان، ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر دانران بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆن و نووسینگه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن.