ڤیدیۆ: ئەڵمانیا یەکەم بردنەوەی لە مۆندیال بەدەستهێنا


لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی یەکەم بردنەوە بەدەست بێنێت و ٢-١ لە سوید بباتەوە.

هەرچەندە سەرەتا سوید بە گۆڵی یاریزان" تویڤۆنین لە تایمی یەکەم پێشکەوتن، بەلام ئەڵمانیەکان توانیان بە دوو گۆڵ وەڵامی سویدیەکان بدەنەوەو یاریەکە بە ئەنجامی ٢-١ ببەنەوە.

هەردو گۆڵەکەی ئەڵمانیا رۆیس و کرۆس تۆماریان کرد، کە گۆڵەکەی کرۆیس لە خولەکی ٩٥ بوو.

ئێستا هەردوو هەڵبژاردە هەریەکەو خاوەنی ٣ خاڵن و مەکسیک بە ٦ خاڵ یەکەمی ئەم گروپەیە.





PM:11:17:23/06/2018