بەوێنە.. بەهۆی مۆندیالەوە دایکێک و دوو کچ خنکێنران

میسر تاوانی ناشیرینی بەخۆوە بینی کاتێک باوکێک دەچێت بۆ بینینی هەڵبژاردەی میسر لە قاوەخانەیەک کە دێتەوە ژنەکەی و هەردوو کچەکەی خنکێنراون.

پۆلیسی میسر بەشی " بولا دکرو " رایگەیاند: تەرمی ئافرەتێکی ٣٨ ساڵە و کچێکی ١٤ ساڵەو مناڵێکی ١٢ ساڵە دۆزراونەتەوە هەر سێکیان خنکێنراون.

وەک پۆلیس ئاشکرا کرد دایکەکە بە گۆرەوی ژنانە خنکێنراوە، کچەکە گەورەکەش بە وایەری تەلەفون، کچە بچوکەکەش کیسێکس کراوە بەسەریداو خنکێنراوە.

پیاوی ئەو ماڵە فەرمانبەرە، هەروەها خاوەنی پێشەنگای ئۆتۆمبیلە، ئەو شەوە چووە بۆ تەماشای یاریەکی هەڵبژاردنی میسر لە نزیک ماڵی خۆیان، تاوانی کووشتنەکە بۆ دزینی ٣٤٠ هەزار گنیەی میسری بووەو لە کامێرا گەڕەکەکەدا دەرکەوتووە ژن و پیاوێک چوونەتەماڵەکەوەو پۆلسی بەدوای هەوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت.



PM:11:20:23/06/2018