"نوسرەت"، شێفی ناوداری تورکیا، بەهەمان ئەو ستایلەی کە لە چێشتخانەکەیدا ناوی دەرکردووە دەنگی خستە ناو سندوقەکانی هەڵبژاردنی تورکیا.
نورسەت کە بە رەچەڵەک کوردەو خڵکی شاری ئەرزڕومی باکوری کوردستانە و لە ئیستانبوڵ خاوەنی چێشتخانەکەی بەناوبانگە و زۆرێک لە کەسایەتیە ناودارەکانی تورکیاو دەرەوەی ئەو وڵاتە بەتایبەت سەردانی دەکەن، وێنەیەکی خۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک و ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوەو لەلایەن هەوادرانییەوە زۆرترین هاوبەشی پێکرا و جیاوازترین دەنگدەری ئەمساڵی تورکیا هەژمارکرا.
نوسرەت بە جووڵە سەیرەکانی ناوبانگی دەرکردووە، کە لەکاتی ئامادەکردنی ستیکی گۆشتدا بە شێوازێکی سەیر خوێ دەکات بەسەر گۆشتەکەداو ئەمەش بووەتە ستایلکی تایبەت بەو شێفە.