گرتەکەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا سەگێک دەچێتە پەخشی راستوخۆی کەنالێکی روسییەو خانمە پێشکەشکارەکە دەترسێنێت.
خانمە پیشکەشکارێکی روسی کاتێک لە گەرمەی خوێندنەوەی هەواڵدا دەبینێت سەگێک هاتوەتە تەنیشتییەوە، دەترسێت و دواتر دەست دەکات بە پێکەنین، کە ئەمەش کاردانەوەی لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوەو بە دیمەنێکی پێکەنیناوی وەسفیان کردووە.