هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هونەرمەندێک دەستگیردەکەن

"هۆزان جانێ" خانمە گۆرانیبێژی  کوردی باکوری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بە تۆمەتی "پشتیوانیکردن لە تیرۆر" دەستگیرکرا.

 میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە تورکیا بە تیرۆرستی دەزانێت لە خاڵێکی پشکنینی ئەدێرنە هۆزان جانێ-ی بە ڕەچەڵەک کوردییان دەستگیرکردووە، کە ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە.

 ئەوەشیان خستوەتەڕوو، کە جانێ بەنیاز بووە لە پارێزگای ئەدێرنە بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بکات، بەڵام لەو کاتەدا دەستگیرکراوە.

هۆزان جانێ لە ساڵی ١٩٦٩لە دایكبووە و خەڵکی شاری ئەرزەروم-ە لە باکوری کوردستان، خاوەنی برواننامەیەکە لە بواری موزیکداو  چەندین بەرهەمی هونەریی تۆمارکراوی هەیە.









PM:08:48:24/06/2018