شاجوانە کوردەکەی زەوی لە مانگی هەنگوینیدا چەند وێنەیەک بڵاودەکاتەوە

دالیا ڕێبوار حەسەن، شاجوانی مەزنی کوردستان و شاجوانی ئینتەرنێت بۆ ساڵی ٢٠١٣ وێنەیەکی خۆی بە جلی ژێرەوە لە کەنار دەریا بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دالیا ڕێبوار حەسەن چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە کە "بە جلی مەلەوە" بۆ مانگی هەنگوینی کەتەکانی خۆیان لەسەر کەنار دەریا بەسەر دەبەن.

پێشتریش لە کاتی کاندید بوونی بۆ شاجوانی مەزنی جیهان، بە هەمان شێوە دەرکەوتبوو، لە کاتی خۆیدا ئەو دەرکەوتنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بووە جێگەی باس و زۆرێک پشتگیریان کرد و هەندێکیش پێیان وابوو ئەوە لە دەرەوەی کلتووری کوردییە.


PM:10:00:25/06/2018