لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەردوو
هەڵبژاردەی فەرەنساو دانیمارک توانیان بە یەکەم و دووەمی گروپی سێیەم سەرکەوتن بۆ
قۆناغی شانزە بەدەست بێنن .
فەرەنسا هەرچەندە نەیتوانی لە دانیمارک
بباتەوە و بە بێ گۆڵ یەکسانبوو، بەڵام بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ بە پێشەنگی گروپەکەی
گەیشتە قۆناغی شانزەو دانیمارکیش بە ٥ خاڵ بە دووەم سەرکەوت.
لە یاریەکی تری ئەم گروپەکە پیرۆ ٢-٠ لە
ئوسترالیای بردەوەو هەردوو هەڵبژاردەش ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.
لە فەرەنسا کانتی و لە پیرۆ کارێلۆ بە باشترین
یاریزانی یاریەکان دیاریکران.