عەبادی داوایەک ئاڕاستەی پەکەکە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كانی نێوان عیراق و ئێران و توركیای کردوەو تەئکیدی لەسەر چەکداماڵینی سەرجەم گروپە چەکدارەکانی سەر خاکی عیراق و پارتی کرێکارانی کوردستان-پەپەکە کردەوە.

لە پاش کۆبونەوەکەی ئەمڕۆئ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەندێک لایەن هەیە دەیانەوێت ناکۆکییە سیاسییەکان بقۆزنەوە بۆ بانگەشەکردن بۆ کاری تیرۆریستی و بڵاوکردنەوەی درۆ و لاوازکردنی وڵات،

عەبادی بە پێویستیشی زانی، کە چەک بە هەموو گروپە چەکدارەکانی نیو خاکی عێراق و لەنێوانیاندا "پەکەکە" دابنرێت و تیشێ، کەلە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆمان لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سنوری نێوان عێراق-تورکیا-ئێرانەوە کردوە.

ئاماژەی بەوەشدا، رووداوی رفاندن لە رێگەی نێوان کەرکوک-دیالە تاوانێکی تیرۆریستییە و داواشی لە راگەیاندنەکان کرد هەواڵی بێ بنەمای تایبەت بە کەیسی رفێندراوەکان بڵاونەکەنەوە.



PM:09:09:26/06/2018