لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا هەڵبژاردەی ئەڵمانیای
پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، ٢-٠ بە کۆریای باشوور دۆڕاو ماڵئاوای لە مۆندیالی
٢٠١٨ی روسیا کرد.
لە گروپی شەشەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئەڵمانیا
رووبەڕووی کۆریای باشوور بووەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەی ٢-٠ پێدۆڕاندو لە خولەکە
کرایە دەرەوە.
هەردوو گۆڵی کۆریای باشوور" یۆنگ مین و مین سۆن
تۆماریان کرد.
بەم شکستە ئەڵمانیا لە ٣ یاری ٣ خاڵی کۆکردنەوەو لە پلەی
سێیەمی گروپەکەی دێت.
لە یاریەکی تری ئەم گروپە هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و
سوید روبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا سوید توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوەو بە یەکەمی
گروپەکەی بگاتە قۆناغی شانزە.
گۆڵەکانیش" گرانگڤیست و ئەگویستنسون تۆماریان کردو
گۆڵی سێیەمی ئەلڤارێزی بەرگریکاری مەکسیک بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
سەرەڕای دۆڕانی مەکسیک بە ٦ خاڵ گەیشتە قۆناغی شانزە.