کەشناسی ڕێژەی جیاوازی باران بارین ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ بلآودەکاتەوە

بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، جیاوازی رێژەی بارانبارینی لەنێوان هەردوو ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا بلآوکردەوە کە جگە لە پارێزگای کەرکوک لە هەموو پارێزگاکانی تر ئەمساڵ باران زیاتر باریووە لە پار.

کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە:
ساڵی ٢٠١٧ لە هەولێر ٣٣٧ ملم باریووە، بەلآم ٢٠١٨ دا بڕی ٤٣٦ ملم باران باریووە.
لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٥٨٧ ملم باریووە، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٨٣٦ ملم باریووە.
لە دهۆک لە ساڵێ ٢٠١٧ دا ٤٣١ ملم باریووە، لە ساڵێ ٢٠١٨دا ٥١٩ ملم باریووە.
لە کەرکوک لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٢٩٩ ملم باریووە، لە سالی ٢٠١٨دا ٢٧٩ ملم باریووە.



PM:12:28:28/06/2018