دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێرشێكی موشەكی كراوەتە سەر هێزەكانیان لە بەردەم كۆگایەكی سندوقەكانی دەنگداندا و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە ١٤ كەس برینداربوون.
دژە تیرۆری عێراق ئاشكراشیكرد چوار لە بریندارەكان سەربازانی دژە تیرۆربوون و ١٠ كەسەكەی تریش پاسەوانی شوێنەكە بوون و ڕاشیگەیاند "تیرۆرستەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆردی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس بەكارهێناوە و لە دوای تەقینەوەكەش چەند ئۆتۆمبێلێكی دژە تیرۆر سوتاون.
ئەوەش لە كاتێكدایە وا بڕیارە هەژماركردنەوەی بەشێك لە سندوقەكانی دەنگدان ئەنجامبدرێت لە كەركوك و چەند شارێكی تر.