هەولێر..."تاوانبار"ێك دوای ڕووبەڕووبوونەوە دەستگیركرا

پۆلیسی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، كە ”تاوانبار"ێكیان دوای رووبەڕووبوونەوەیەك، دەستگیركردووە.

پۆلیسی هەولێر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەزاری رائید شاخەوان سەعید ساڵح، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی كەسنەزانەوە، رایگەیاندووە، (م. س.م)ی تەمەن 30 ساڵ، لەلایەن دادگاوە دوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

رائید شاخەوان سەعید ساڵح هەروەها رایگەیاندووە، شەوی شەممە 30/6/2018، ئەو ”تاوانبارە" رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و دواتر هێزەكانی پۆلیس توانیویانە دەستگیری بكەن.

هەروەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێ، ئەو كەسە لەكاتی دەستگیركردنیدا، دوو چەكی كلاشینكۆف و دەمانچەیەكی پێگیراوە.



AM:11:17:01/07/2018