هاوڵاتییەکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورەدا خنکا

ئەمڕۆ دووشەممە هاوڵاتییەکی کوردی رۆژئاوا، کەوتە ناو رووباری زێی گەورە لە ناحەی شیلادزێ و خنکا. 

بەپێی زانیارییەکان روداوەکە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، روویداوەو هاوڵاتیاکەش ناوی (ئەنەس عبدالرحمان)ە کە تەمەنی ٢٧ ساڵەو خەڵکی رۆژئاوای کورستان بووە.

هەروەها دوای روداوەکەش تیمەکان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان هێناوەتە دەرەوەو رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.




PM:07:25:02/07/2018